نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا: دڵنیایی ده‌داته‌ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێم كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت.

 

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی سیاسی عێراق به‌ هۆی خۆپیشاندان و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ناله‌باره‌، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنیان له‌ باره‌ی بودجه‌ی ساڵێ 2020 كردووه‌و  سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تیی هه‌رێمیش دڵنیایی له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات.

فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا ڕاگه‌یاند: ” هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نیه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2020ـی له‌ په‌رله‌مان دوا بكه‌وێت ئه‌وا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حكومه‌ت له‌ به‌غدا گوتیشی: ” ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌توانرا پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ بنیردرێته‌ په‌رله‌مان یاخود له‌ په‌رله‌مان تێنه‌په‌ڕێندرا ئه‌وا له‌سه‌ر شێوازی پێشوو به‌پشت به‌ستن به‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ـی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی  بودجه‌ی ساڵی 2020 په‌سه‌ند ده‌كرێت.

 

Back to top button