كۆسره‌ت ره‌سول له‌كاندید بوون بۆ سكرتێری یه‌كێتی كشایه‌وه، پۆستێكی دیكه‌ی پێده‌درێت

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه بڕیار بوو له حه‌وتی ئه‌و مانگه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به هۆی ململانێ كۆنگره‌كه دواخرا، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ئاشركای ده‌كات كه پۆستێك بۆ كۆسره‌ت ره‌سول دیاری كراوه
عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: كه یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدا تێیدا بڕیاردرا كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌چێته هیچ مڵملانێیه‌كه‌وه له نێو هه‌ڵبژاردن:.
بانیمارانی ئاشكرای كردووه كه كۆسرت رەسوول وەك سەرپەرشتیار و چاو‌دێر بەشداری كۆنگرەی چواری یەكێتی دەكات، بۆ دیاری كردنی كه‌سی یه‌كه‌م چه‌ند پێشنیارێك هه‌ن كامه پێشنیار زۆرترین ده‌نگی هێنا ئه‌و ده‌بێته رێككاری هه‌لبژاردنی سكرتێر.
هه‌روه‌ها ئاشكراش ده‌كات كه دوای كۆنگره پۆستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی یه‌كێتی لای كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێت