بە بێ ئامادەبوونی ڕەوتی سەدر ..سەرۆکایەتی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرهەم سالح سەرۆك کۆماری عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی قەوارە سیاسیەکان ئەنجام دا بۆ دەستنیشان کردنی سەرۆك وەزیرانێکی نوێ بە پێی ئەو کاتەی کە دەستوور دەستنیشانی کردووە
بەپێ سەرچاوەکان کۆبوونەوەکە لەگەڵ هەموو حیزبە سیاسیەکانی عێراق ئەنجام دراوە جگە لە ڕەوتی سەدر و لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران و هێزە سیاسیەکان کرد بە زووترین کار حکومەتێکی نوێ پێك بهێنـن
سەرچاوە : شەفەق نیـوز