باڵیۆزی 4 وڵات لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشت دەکرێن

داوا لەو وڵاتانە دەکڕیت واز بێنن لە دەستوەردانە ناو کاروباری ناوخۆیی عێراقەوە

 

لەمبارەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات باڵیۆزی هەر یەک وڵاتانی بەریتانیا ، ئاڵمانیا وفەڕەنساو کەنەدا بانگ کراون و پێیان گوتراوە لەوە زیاتر دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنەدەن .

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژێک پێشتر ئەو چوار وڵاتە داوایان لە دەسەڵاتدارانی عێراقی کردبوو بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران پێویستە هیزەکانی میلیشیایی لە گۆڕەپانەکان دوور خەنەوە کە خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجام دەدرێت .

 

 

چاودێران و شرۆڤەکارانیش پێیان وایە ئەوەش کارتێکەری ئێرانە بە سەر وەزارەتی دەرەوەیی عێراقدا

Back to top button