جگەرە کێشان لە ناو تەکسی و پاسەکان قەدەغە دەکرێت و سزای مادیشی دەبێت

لە نوسراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە پیی بڕیار جگەرەکێشان لە ناو پاس و تەکسیەکاندا وێرای ئەوەی قەدەغە دەکرێت ، سەرپێچی لێکردنی سزای مادی بە شوێنەوە دەبێت .

 

لەو نووسراوەدا ئاماژە بە رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دراوە و لە گەڵ وەزارەتی ناوخۆو بۆچۆنیەتی هەماهەنگی لە گەڵ پۆلیسی هاتوچۆ ، ڕێژەی سەرپێچی و سزای مادی دیاری دەکرێت .

 

ئەو یاسایە هەروەها موسافیرەکانی ناو پاس و تەکسیەکانیش دەگرێتەوە .

 

سەبارەت بە پێکردنی ڕادیۆ و موزیک لە ناو تاکسیدا باس لەوە دەکات شۆفێرانی تەکسی تەنیا کاتێک دەتوانن بە کاری بێنن کە سەرنشینەکە ڕەزایەتی لە سەر بێت ، بەڵام لە کاتی تەنیاییدا شۆفێر ئازادە بە کاری بێنێت .

 

Back to top button