دانووستانی ئاشتی نێوان ڕێبەرانی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ یەکەم جار لە سەر مێزێک

سەرۆک کۆماری رووسیا و ئۆکرانیا رۆژی دووشەممە بۆ یەکەم جار لە کۆبوونەوەیەکدا لە پاریس لە سەر مێزێک دانیشتن بۆ ئەوەی کێشەکانی رۆژهەلاتی ئۆکرانیا پێکەوە یەکلایی کەنەوە .

 

ڤلادمیر پۆتن و ڤلودمیر زێلێنسکی لە هەوڵی ئەوەدان کۆتایی بەو جەنگە بێنن کە لە ساڵی 2014وە تا ئیستا 13 هەزار کەس تەیدا کوژراوە .

 

ئەم کۆبوونەوە بە ئامادە بوونی ڕێبەرانی فەڕەنسا و ئاڵمانیا بەرێوە چوو ، ئەوان کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی ناو برد .

 

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت لە دوای چەند جار کۆبوونەوە لە کۆشکی ئەلیزە پۆتن و زلێنسکی لە کاتێکدا هاتنە شوێنی دانیشتنی سەرەکی، وێنە گران و رۆژنامەنووسیان ئامادە بوون و ئەوانیش پیکەوە لێکیان دایەوە

Back to top button