لە شارێكی هەرێمی كوردستان تیمەكانی راماڵینی بەفر كەوتنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە شەوی رابردوو تیمەكانی راماڵینی بەفر لە سنوری پارێزگایی دهۆك كەوتنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە، بەهۆی بارینی بەفر و باران لەم شارەدا”.
لەو باریەوە بەرێوەبەری نۆژەنكردنەوەی رێگا و بانی دهۆك دێوالی حەمێ بریندار بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە” لە سنووری پارێزگای دھۆك حەوت تیمی راماڵینی بەفر دەستبە كاربوونە و ساڵانە لە مانگی ١١ ئەو تیمانە بە ئامێری پێشكەوتووەوە خۆیان بۆ وەرزی بەفربارین ئامادە دەكەن و شەو و رۆژ لە خزمەت ھاووڵاتیاندان بۆ راماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگاكان، كە بە ھۆی بەفرەوە ھاتوچۆ تێیاندا دەوەستێت”.
هەر بەگوێرەی لێدوانەكەی بەرێوەبەرەكەی نۆژەنكردنەوەی رێگاو بانی پارێزگای دهۆك، هەر حەوت تیمی راماڵینی بەفر بەسەر ناوچە شاخاویەكاندا دابەشكراوەن، لەوانەش لە ناوچەكانی زاویتە و گەلی زاخۆ و شێخان و چەمانكێ و پێگوڤا و ئەترووش و سەرسنگ جێگر كراون، كە لە كاتی پێویستدا دەست بە كار دەكەن”.
هەروەها دێوالی دەشلێ تا وەكو ئێستا هیچ رێگایەك بەهۆی بارینی بەفر رێگاكانی پارێزگای دهۆكی دانەخستووە و بەڵام تیمەكانمان لە ئەمادەباشی دان بە ئامێری پێشكەوتوو بۆ هەر ئەگەری داخستنی رێگایەك بەهۆی بارینی بەفرەوە، وەهەروەها راشی دەگەێنێت لەهەر شوێنێك هاوڵاتیەك پێویستی بە یارمەتی بێت تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادە باشی دان.