بۆچی ئەوانە دەبێت سەردانی دكتۆر بكەن كە بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن

بەشێك لە خەڵك زۆر ڕقیان لە زستانە و حەز بەهاتنی ناكەن، ئەوان لەگەڵ هاتنی زستان زۆرینەی كاتەكان خۆیان لە كونی ژوردەنێن و لە ترسی سەرما نایەنە دەرەوە، بەگوێرەی توێژینەوەكان ئەوە ئاشكرا كراوە كە ئەوانەی بەردەوام هەست بەسەرمادەكەن نیشانەی چەند نەخۆشییەكە لەجەستەیاندا بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكەن.

ئەو كەسانەی هەست بەسەرما دەكەن بەهۆی وشكی لەش و كەمی كێشی لەش و ناڕێكی لە خەو وتێكچوون لە سووڕی خوێن دوچاری دەبنەوە لەگەڵ چەند هۆكارێكی تر كە لێرەدا ئامادەیان پێدەدەین:

1.ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەردەوام هەست بەسەرما دەكەن.

2. تێكچون لە سوڕی خوێن لە جەستەدا، هۆكارە بۆ ئەوەی هەست بەسەرما بكەیت. تێكچونی سوڕی خوێن لەوانەیە بەهۆی هەندێك نەخۆشی وەك دڵ و دەمارەكانەوە بێت، كەئەمەش هۆكارە بۆ كەم گەشتنی خوێن بۆ بەشەكانی لەش بەتایبەتیش دەست و قاچ كە لە ئەنجامدا هەست بەسەرما دەكەیت. هەربۆیە وا بەباشدەزاندریت ئەوكەسانەی كە هەستیانكرد بەردەوام سەرمایانە سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنین بۆ جەستەیان.

3. وشكی لەش: لە وەرزی زستاندا بەگشتی خەڵك بایەخ بە ئاو خواردنەوە نادەن، پزیشكان بە پێویستی دەزانن كە ڕۆژانە شەش كوپ ئاو بخورێتەوە، چونكە خواردنەوەی ئاو هۆكاری سەرەكی پاراستنی گەرمی لەشە و وا لە لەش دەكات بەردەوام شێدار بێت هەربۆیە خواردنەوەی ئاو هۆكارێكی باش دەبێت بۆ پاراستنی لەش ساغیتان.

4. ناڕێكی و گرفت لە غودەی دەرەقی بەهۆی كەمی دەردانی هۆڕمۆنی سایروكسین گرفت بۆ غودە دروست دەبێت ئەمەش وادەكات بەردەوام هەست بە سەرما بكەیت.

5. ئەو كەسانەی كێشی لەشیان كەمە بەردەوام هەست بەسەرما دەكەن.

6. كەمخەوی و نارێكی لەخەودا ئەوەش بەهۆكارێكی تری هەستكردن بەسەرما هەژماردەكرێت.

7. بەهۆی كەمی و دابەزینی ماددەی ئاسن لە لەشدا، وادەكات هەست بەسەرما بكەیت.

Back to top button