چۆن خۆمان لە پەتایی زستان بپارێزین
لەگەڵ هاتنی وەزری زستان و ئاڵوگۆڕی كەش و هەوا زۆربەمان تووشی پەتاكان دەبین كە لە گەڵ هاتنی وەرزی زستان و ساردی كەش و هەوا دێت، بەهۆیەوە بێزاردەبین و هێز و تواناکانمان کەمدەبێتەوە و زوو ماندوو دەبین، لەهەمانکاتدا ئەم نەخۆشیە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە.
پرته‌قال یه‌كێكه له باشترین میوه‌كان بۆ له‌ش، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی سه‌رمادا، چونكه برێكی زۆر پێكهاته‌ی به‌سودی بۆ ته‌ندروستی تێدایه وه‌ك ڤیتامین سی و ئه‌ی و بی و مادده‌ی كانزای و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم.
هه‌ر بۆیه پرته‌قاڵ لەکاتی بوونی ئەم نەخۆشیە پێویستە گرنگیەکی زۆر بە خواردنی پرتەقاڵ بدرێت، چونکە زۆر بەسوودە بۆ ته‌ندروستی له‌ش له‌كاتی سه‌رمابووندا و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و جگه‌ر گورچیله و ریخۆڵه پاك ده‌كاته‌وه، چالاكی خوێن خێرا ده‌كات و یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و دژی هه‌وكردنه.
چۆن به‌كاریده‌هێنین بۆ سه‌رمابوون؟
3 پرته‌قاڵ به توێكڵه‌وه
150 گرام هه‌نگوین یان ئه‌گه‌ر نه‌بوو شه‌كر بەڵام هەنگوین باشترە
2 كه‌وچكی گه‌وره دارچینی
2 كه‌وچكی گه‌وره زه‌رده‌چه‌وه‌ی هارراو
كه‌وچكێكی بچوك زه‌نجه‌فیلی هارراو
چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
پرته‌قاڵه‌كان پارچه پارچه بكه و بیكه‌ره خه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر، دواتر بیخه سه‌ر ئاگرێكی كز بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م تا ده‌كوڵێت.
پاشان دایگره و چاوهرێكه تا سارد بێته‌وه و لهشوشهیهكی به‌تاڵدا هه‌ڵیگره و هه‌نگوینه‌كه‌ی تێبكه، چونكه ئه‌م شه‌كره ده‌یپارێزێت له تێكچونی زیاتر له مانگێك به‌رگه ده‌گرێت ئه‌گه‌ر تێشی نه‌كه‌یت ئاساییه، رۆژانه كه‌وچكێكی گه‌وره‌ی لێبخۆ له‌سه‌ر گەدەی به‌تاڵ له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به توندی توشی نه‌خۆشیه‌كه بوویت رۆژانه 3 كه‌وچك بخۆ 10 خولهك پێش نان خواردن.
دارچینی دژی هه‌وكرنی له‌شه، زه‌نجه‌فیل به‌سوده بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی له‌ش و نه‌مانی كۆكه، یاخود نزمكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و یه‌كسان كردن