نهێنی تێوەگلانی قەتەر لە خۆپێشاندانەكانی عێراق لەبەرژەوەندی ئێران

ماڵپەرێكی قەتەر (یلێکس)ی سەر بەئۆپزسیۆنی قەتەری”  میری وڵاتەکەیان ” تەمیم بەن حەمەد ” ی توومەتبار کرد بەوەی فەرمانی داوە بە هەناردەی پارەیەکی زەبەلاح بۆ عێراق بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئێران لەو ووڵاتە نەڕوخێت”.

هەروەها  ماڵپەرەكە راشی گەیاندووە” بۆ باڵا دەستی زیاتری ئێران لە عێراق پێویستی بە یەکگرتنی هێزەکانی ناوچە عەرەبیەکان هەبوو، بۆیە کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین هەموو هێزێکی خستەگەر بە هاوکاری میر تەمیم بۆ مانەوەی دەسەڵاتداری ئێران لە عێراق”.

 
هەروەها ماڵپەری فەرمی ئۆپزسیۆنی قەتەری ئەوەشی ئاشكرا كردووە،  بە گوێرەی ڕاپۆرتە ئەمنیەکان ئاماژەیان دا بە هێزی خۆپیشاندانەکانی عێراق و گوتیان هیچ هێزێك نیە ڕوبەڕوی توڕەیی گەل بـبێتەوە، بۆیە دەوحە لە ڕێی میر تەمیم پلانێکی درێژخایەنی داڕێشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئامانجی لەم پلانە سوود وەرگرتنە لەم شۆڕشەی کە بەرپابووە لە عێراق بۆ جێگیرکردنی شوێن پێی ئێران”.
 
سەرچاوە : شەفەق نیوز
Back to top button