ئەمرۆ چ روودەدات لە عێراق

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق هێزە ئەمنیەکانی بڵاوبوونەوە و ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانەی کە ناڕازیـبوان بە نیازن ئەنجامی بدەن و لـە هەموو شارەکانی عێراق خۆپیشاندەران ڕووبکەنە بەغدا و بەتایبەتی گۆڕەپانی تەحریر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ کە لە 10 ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێك یاد دەکرێتەوە”.

 
ئەم خۆپیشاندانەی کە چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، مەبەستیان لێ پاڵپەستۆ خستنە سەر حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمارە بۆ جێ بەجێکردنی داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانە و لەم بارەیەوە قەیس خەزعەلی هۆشداری دا لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ و بە تێکدەرانە ناوزەندی کرد و گوتی لەوانەیە بـبێتە هۆی کەوتنەوەی زۆرترین قوربانی
 
سەرچاوە : الغــد برێس
Back to top button