یانەكانی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق كشانەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە شاری نەجەف یاری نێوان هەولێرو نەجەف بەڕیوەچوو هاندەرانی نەجەف لە رێگا دروشمی تائیفی سووكایەتیان بە كورد و پێشمەرگە كرد, هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق كشانەوە.

سەرچاوەیەك بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” ئەمڕۆ هەینی یاری نێوان (هەولێر و نەجەف)لە یاریگای نەجەف بەڕێوەچوو، تێیدا سووكایەتی بە گەلی كورد و پێشمەرگە كراوە”.

گوتیشی “لە پاش رووداوەكەی نێو یارگای نەجەف، هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ كە دوویانەی كوردستانن,تەنها ئەوان بەشداربووی خولی عێراقن بڕیاریان دا لە خولی نایابی عێراق بكشێنەوە”.

Back to top button