پارەی كوردستان لەناو كۆنگرەی یەكێتی دەبارێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و بافل تاڵەبانی و شانازی ئیبراهیم ئەحمەد و لاهور جەنگی بەدەیان ملیۆن دۆلاریان لە كرینەوەی دەنگ لەناو یەكێتی دا سەرف كردووە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ناكۆكیەكانی نێوان باڵە جیاوازەكان و بەتایبەتی ناكۆكی 5 كەسی سەرەكی كە نوێنەرایەتی چوار بنەماڵە و باڵی بەرهەم ساڵح دەكەن، بەدەیان ملیۆن دۆلاریان لە كرینەوەی دەنگی یەكێتیەكاندا سەرف كردووە”.
هەروەها سەرچاوەكە كە خۆی یەكێكە لە دادوەرانی رێكخستنی هەڵبژاردنەكانی مەڵبەند و رێكخستنەكانی یەكێتی دەشلێـ”ناكۆكی زۆر بەربڵاو و قووڵ لەنێوان بافل و لاهور و بەرهەم و كۆسرەت و شانازی برایم ئەحمەد هەیە لە بەڕێوەچوونی كۆنگرە و گرتنەدەستی سەركردایەتی یەكێتی لە پاش كۆنگرە. ئەم كەسانە بۆ كێبڕكێ و ملشكاندنی یەكتر و كەسبی كەوادیر، پارەیەكی یەكجار زۆریان هەڵڕشتووە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان “بە دەیان بەڵگە و زانیاریی تەواو هەیە كە بۆ ناچاركردنی كەوادیری یەكێتی بۆ دەنگدان، بەرتیل و پارەدان و ترساندن و هەڕەشەش بەكار هاتووە لە لایەن لاهور و بافل و كۆسرەت”.