سەرۆکی هەرێم لەگەڵ پێنج لایەنی سیاسی کۆدەبێتەوە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتیەک

دوای ئەوەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکانی کردوو هاوکات کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا، وا بڕیاریشە لە داهاتودایەکی نزیک سەرۆکایەتی هەرێم له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نی سیاسی هه‌رێم بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌.

جەلال جەوهەر، ئەندامى خانەى راپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەیەک لە لایەن سەرۆکی هەرێم لەگەڵ پێنج لایەنی سیاسی ‌کۆدەبێتەوە بە ئامانجی دروستکردنی هاوپەیمانیەک لە بەغدا.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەشلێت کۆبونەوەکە لەگەڵ نوێنەرانى هەریەکە لە ( پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆران و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان) بەشدارن.

بە پێى زانیارییەکانى پێکهینانى ئەو هاوپەیمانێتییە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە مەبەستى یەکخستنى یەکهەڵوێستى و یەک گوتارى کوردە لە بەغدا.
.

Back to top button