وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی دوا دەخات بۆ ساڵێکی تر

 

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سزای ئەوکەسانە بخاتە واری جێبەجێکردن کە مۆلەتی شوفێریان بەسەرچووە، بەڵام لەئێستادا بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەكاتەوە كە بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شوفێری، كە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی دەرچوبو، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم كارپێكردنی راگیراوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڕیارەكە تا رۆژی 5-12-2020 واتا تا ساڵێكی دیكە راگیراوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەن لە ماوەی ئەو ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان و لۆد لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاو و بەشی مۆڵەت دروست نەكەن.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری دەركردبو، كە پێشتر 15 هەزار دینار بو بەڵام بۆ دوو هێندە زیاد كردبوو، كە بۆ هەر ساڵێك بەسەرچون 30 هەزار دینار غەرامەی دەكرد.

Back to top button