تویتەر هەژماری بەشار ئەسەدی داخست
دوای ئەوەی سەرۆكی كۆماری سوریا، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەنالی رای نیوز۲٤ـی ئیتاڵی ئەنجامدا، بەڵام کەنالەکە بڵاو کردنەوەی دیدارەکەی دواخست.
هەروەها سەرۆکایەتی سوریا پێشتر رایگەیاندبوو کە بەشار ئەسەد چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵێکی ئیتالی ئەنجامداوە بەڵام ئەو کەناڵە دوادەخات و دەستی دەستی دەكات، بۆیە هەڕەشەی ئەوەیكرد ئەگەر گفتوگۆكە بەتەواوەتی بڵاونەكرێتەوە ئەوا خۆیان لە هەژمارەكانی سەرۆكایەتی كۆمار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویدەكەنەوە.
تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری سەرۆكایەتییەكەی داخستوە و ئەوەش لەكاتی بڵاوكردنەوەی گفتوگۆیەكی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بووە، كە لەگەڵ كەناڵێكی ئیتاڵی ئەنجامی داوە.
دواتریش سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاندووە، بەشێوەیەكی كتوپڕ و بەبێ بوونی هیچ بیانویەك تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری سەرۆكایەتییەكەی داخستوە.
گومانیش دەكەن داخستنی هەژمارەكە هەر تەنها پەیوەندی بەو گفتوگۆیەوە هەبێت، كە یەكلایەنە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری سوریاوە پەخشكراوە.