ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین مانۆری سه‌ربازی له ئه‌ورووپا ئه‌نجامده‌دات و هێزی خۆی نیشانی رووسیا ده‌دات
سوپای ئەمەریکا خەرێکی ئامادەکارییە بۆ گەورەترین مانۆری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ورووپا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بیست هەزار سەربازی زیاتر بۆ بەشداربوونیان لە مانۆره ره‌واتنه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كات ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشاندانی هێزی لەشکری بۆ بەڕەنگاربوونەوەی نەیارەکانی له‌وانه‌ش ڕووسیا.
له ئێستادا ئه‌مریكا بێجگە لەو ژمارەیە نۆ هه‌زای سه‌ربازی دیكه‌ی له ئه‌ورووپا جێگر كردووه كه ئه‌وانیش به‌شداری ئه‌م مانۆڕه‌یان پێده‌كرێت. ئه‌م مانۆرە سه‌ربازییه کە بە ( ديفندر يوروپ بیست ) دەناسرێت، به گشتی سی و حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی تێیدا به‌شدار ده‌بن.
له‌مباره‌وه ژەنەڕاڵ کریستۆفەر کاڤۆلی فه‌رمانده‌ی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئه‌ورووپا رۆژی دووشه‌مه له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له پنتاگۆن وێرای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ئاشكراشی كرد كه بڕیارە ئەو مانۆڕانە لە نێوان مانگەکانی چوار هەتا حەوتی ساڵی دووهه‌زار و بیست و ،لە دە وڵاتی ئه‌ورووپا بەڕیوەبچێت.