وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی سه‌ردانی لاڤرۆڤ بۆ واشنتۆن راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه به‌ڵام له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سێرگی لاڤرۆڤ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینترفاكسی رووسی له زاری كاربه‌ده‌ستداكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند كه تره‌مپ و لاڤرۆڤ كۆده‌بنه‌وه. هەروەها له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌دان كه تره‌مپ چاوپێكه‌وتنی به لاڤرۆڤ قبوڵ بكات و ره‌نگه پۆمپیۆ و لاڤرۆڤیش دانووستان ئه‌نجامبده‌ن. كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و لاڤرۆڤی پشت‌راست نه‌كرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌شی ره‌تنه‌كرده‌وه.
لاڤرۆڤ ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده سه‌ردانی واشنتۆنی كردبوو و ئه‌وكات له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆبوویه‌وه