سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ شاری سلێمانی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوای كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی ئارسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ سدیق عەبدولعەزیز، رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوای رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاندووه‌، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانای ئایینی و رابەری پێشووى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌كه‌م و هیوایخواستووه‌ خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ 9/12/2019 لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

Back to top button