وه‌زیری ناوخۆ: ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، خه‌رجی سالێكیان یه‌ك ملیار دیناره‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی زاخۆی كرد، دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسی دۆخی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ زاخۆ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ه‌ ده‌رگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ رووی ئاواره‌كان كراونه‌ته‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ نه‌حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك پێویست بۆ پرسی ئاواره‌كان نه‌هاتونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی : له‌ ئیستادا ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێم نیشته‌جێن و خه‌رجی ساڵێكی ئه‌وان بۆ یه‌ك ساڵ بریتیه‌ له‌ ملیارێك دۆلار كه‌ بارقورسییه‌كه‌ی كه‌وتووته‌ سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی هه‌رێم .

داواشی كرد كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌م حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵستن و زیاتر له‌م پرسه‌ بێنه‌ پێش.

Back to top button