مەسرور بارزانی : پرۆژەی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

 

مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکی ڤیدیۆییدا  ڕایدەگەێنێت پرۆژە یاسای چاکسازی ئامادەیە و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دەکەینەوە .

 

لەو تویتە ڤیدیۆییەدا جەخت لە سەر بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دەکات و دەڵێت وێڕای هەموو کابینەکە خۆم زۆر پێداگری لە بەرەوپێش چوونی پلانی دژە گەندەڵی دەکەم و چاوپۆشی لە کەس ناکەم .

 

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا دەڵێت لە ئیستادا بە ڕێکاری زۆر توند بەرەو ڕووی ئەو کەسانە بووینەتەوە کە کاریان بەرتیل وەرگرتنە لە ناو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا .

 

لە کۆتاییدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان ، بە هەموو تواناوە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین و تا بنەبڕ کردنی گەندەڵی کۆڵ نادەین .

 

Back to top button