ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا 2 مادە پێشنیار کراو بۆ لێپێچینەوە لە ترەمپ ڕادەگەێنێت
ئەندامانی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 2 مادەی دەستنیشان کراو بۆ لێپێچینەوە لە سەرۆک کۆماری ئەمریکایان ئاشکرا کرد .
جڕاڵد نێدلەر ، بەرپرسی کۆمیتەی دادی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەێنێت ، کەڵکاوە ژوو وەرگرتن لە دەسەڵات و گوێ نەگرتن لە پێشنیارەکانی کۆنگرە دوو مادەن بۆ لێپێچنەوە لە ترەمپ .
جڕاڵد نێدلەر لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ناسنی پلۆسی ، بەرپرسی ئەنجوومەنی نوێنەران گووتی ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆی لە یاسا بە سەروەرتر دەزانێت بۆیەش دەبێت ڕاشکاوا بین و بڵێین هیچ کەس لە سەروی یاساوە نییە .
وا چاوەڕوان دەکرێت کۆمیتەی داد ی ئەنجوومەنی نوێنەران تا رۆژی پێنجشەممە هەر دووک مادەکە بخاتە دەنگ دانەوە ، دوای دەنگهێنان لە پەرلەمان دیسان دەچێتە دەنگ دانەوە