ناتۆ مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە دەگرێتە ئەستۆ
لە لایەن جێگری بەرێوەبەری گشتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەڵینی دراوە یارمەتی ئەو بنەماڵانەی هەرێمی کوردستان بکرێت کە کەسێکیان قوربانی دەستی داعشن .
لەمبارەوە دوکتور دلاوەر ئاژگەیی ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ئان لۆیما جێگری بەرێوەبەری گشتی رۆژهەڵات و باکووری ئەفریقیا وەک بەرپرسی بەشی عێراقیش لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ، دەڵێت لەم کۆبوونەوەدا باوەڕیان وابووە هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا لە پەرە پێدانی ئەرێنی پێوەندییەکانی خۆیان دان ، بۆیە ئەو وڵاتە بەڵین دەدات بۆ پێشخستنی بوواری کشت و کاڵ و مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات .
هاوکات ئاماژەش بە کاتی دەستپێکردنی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و دەڵێت لە ساڵی داهاتوو ( ناتۆ ) ڕاستەوخۆ ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەکات .