بۆ جارێکیتر ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-105.jpg)
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت ، وڵاتەکەی هیچکات ئیزنی ئەوە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات ، ئەگەریش هەموو هەوڵە دیپلۆماسیەکان شکست بێنن ئەوا ئیسرائیل هێرشی سەربازی دەکاتە سەر ئێران .
بە پێی هەواڵی ئیسرائیل هییووم ، یەسرائیل کاتس وەک وڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی مورتەزا قوربانی ، ڕاوێژکاری فەرماندەیی گشتی سوپای پاسدارن لە دژی “تەل ئەڤیو” گووتی : ئیسرائیل ناڕازیانی بێ پەنا و بێ دەسەڵاتی ناوخۆی ئێران و عێراق نییە کە بەدەستی ڕەژیمی مەلاکان سەرکوت کرێت ، ئێمە لە تواناماندا هەیە بە توندترین شێوە ولامی هەموو هەڕەشەیەک بە هێرش وڵام دەینەوە .