تا کۆتایی ساڵی 2020 زیاد کردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری دەوەستێت
یاسای زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفیری تا ڕێکەوتی 5/12/2020 سڕ دەکرێت .
لەمبارەوە فازل حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات یاسای زیاد کردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری تا رۆژی 5/12/2020 ڕادەگیرێت ، بۆیەش هەموو شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا هەوڵ بدەن مۆڵەتەکانیان تازە کەنەوە .
ئەم بڕیارە کە پێشتر لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرابوو بە بڕیاری ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ بۆ ماوەی یەکساڵ دوا خرا .
بە پێی بڕیاری پێشوو لادانی موڵەتی شۆفێری سزای لە 15 هەزار دینارەوە بۆ 30 هەزار بۆ هەرسالێک بە سەرچوون دیاری کرابوو، بەڵام ئیستا رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەک پێشووتر 40 هەزار دینار دەبێت .