مۆڵگە نهێنیەکانی داعش لە دووبز کەوتە بەر هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان

بە پێی ئەو هەواڵەی هەر ئێستا گەیشتۆتە دەست ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) چەکدارانی داعش لە ئێستادا لە ژێر هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوان دان .

 

لە دوای جموجۆڵی ئەم دواییەی هێزەکانی سەر بەداعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ، شوێن وپێگەکانیان دست نیشان کراوەو هەر ئیستا لە نزیک گوندی قەرەدەرە لە سنووری قەزای دووبز سەر بە پارێزگای کەرکوک هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان   بۆ سەر چەکدارانی داعش بەردەوامە .

 

Back to top button