کاروانێکی تری هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی شەشەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی خۆی گەیاندە رۆژژئاوای کوردستان و ئەوشوێنانەی کە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان بە هۆی هێرشی تورکیاوە لێی نیشتەجێبوون .
لەمبارەوە پیردەیان جەعفەر کە سەرپەرشتی ئەو کاروانەی لە ئەستۆیە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەم کاروانە لە 40 بار هەڵگر پێک دێت کە نزیکەی 1 هەزارو 700 خێوەت ، 9 هەزار دۆشەک ، 2 هەزار فلتەری ئاو و 600 کارتۆن جل و بەرگی زستانەی لەخۆ دەگرێت .
جێگەی ئاماژە ئەم کاروانە بە هاوکاری مانگی سووری نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان دەگەیەندرێتە حەسەکە .
دهشڵێت: به هاوكاری لهگهڵ مانگی سوور له رۆژئاوای كوردستان هاوكارییهكانمان دهگهیهنینه سنووری حهسهكه.