بە بڕیارێک حکومەت هەموو قەرزی کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوە .

لە بڕیارێکی چاوەرواننەکراودا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات هەموو ئەو قەرزانە لە کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوەکە ساڵانی پێشوو بە مەبەستی پرۆژەکانی وەبەرهێنان پێیان دراوە .
لەمبارەوە پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، ئەو بڕیارە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دراوە و بڕی ئەو قەرزەی دەبێت وەربگیرێتەوە 741 ملیۆن دۆلارە
هەروەها دەڵێت حکومەت بە فەرمی نامەی ئاراستەی کۆمپانیا قەرزدارەکان کردووە ئەگەر بێت و سەرپێچی بکەن بە پێی یاسا رووبەروویان دەبنەوە .