حکومەتی عێراق هاوردەکردنی 17 جۆر بەرهەمی کشت و کاڵی لە ئێرانەوە قەدەغەکرد

بە پێی ئەو نامەیەی وەزارەتی کشت و کاڵی ئێران بڵاوی کردۆتەوە ، بەرهەمەکانی کشت و کاڵی وەک تەماتە ، پەتاتە ، خورما ، گەنمەشامی ، هەنار ، پیواز ، شفتی و خاس ، گێزەر ، کەلەم برۆکلی ……… بەشێکن لەو بەرهەمانەی هاوردە کردنیان بۆ ناو عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت .

 

هۆکاری ئەم قەدەغە کردنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گۆیا عێراق خۆی توانای دابین کردنی ناوخۆیی ئەو بەرهەمە کشت و کاڵیانەی هەیە ، بەڵام چاودێران پێیان وایە ئەوە بۆ ڕازی کردنی خۆپیشاندەرانی عێراقیە کە لە ئێستادا دروشمی دژی ئێرانیان بەرز کردۆتەوە .

 

هاوکات بە شێک لە چالاکانی عێراقی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان  بە هاشتەکەوە نووسیویانە #خلوها _ تخیس ” واتە لێگەڕێن با بەرهەمەکانیان بۆگەن بکات و بڕزێت

سەرچاوە ، رادیۆ فەردا

 

Back to top button