نانی به‌یانیان بخۆ تا له‌مانه به‌دوور بیت
ژه‌مى به‌یانیان باشترین و سه‌ره‌كیترین ژه‌مى ڕۆژانه‌یه ، پێویسته خۆت ڕابهێنیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هیچ ڕۆژێك بێ خواردنى ژه‌مى به‌یانیان به‌ڕێ نه‌كه‌یت ، چونكه ژه‌مى به‌یانیان به‌درێژایى ڕۆژ ووزه و توانا ده‌به‌خشێته له‌ش و دوورت ده‌خاته‌وه لهبێهێزى له‌ش.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ژه‌مى به‌یانیان دوورت ده‌خاته‌وه له جه‌ڵده‌ى دڵ و خێرا لێدانى دڵ ، چونكه خواردنى ژه‌مى به‌یانیان هاوسه‌نگى له‌ش ده‌پارێزێت ، هه‌ربۆیه ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێن و ڕێژه‌یى شه‌كرى خوێندا ده‌گرێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه به‌یانیان گوێز و هه‌نگوین و پهنییرى بێ چه‌وورى و شیر و یان هه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكێكى به‌یانیان گرنگ له‌وه‌دایه ژه‌مى به‌یانیان بخۆیت و پشت گوێ ى نه‌خه‌یت.