به‌ڕێگه‌یه‌كى ئاسان توانى شه‌ست كیلۆ له‌كێشى دابه‌زێنێت
كایتى ئه‌و خانمه ئه‌مه‌ریكییه‌ى كه تواناى كێشى خۆى له 133 كیلۆ گرامه‌وه دابه‌زێنێته سه‌ر 73 كیلۆ گرام ، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى كه‌میشدا توانى ئه‌وه بكات ، چونكه ڕۆژانه زۆرخۆى ماندوو ده‌كرد به ئه‌نجامدانى وه‌رزش و جووڵه و یارى تۆپى پێوه.
كایتى بۆ هه‌رسێ ژه‌مه‌كه خۆراكى ته‌ندروست ده‌خوارد ، به‌تایبه‌تى ژه‌مى ئێواران به‌ته‌واوى دوور ده‌كه‌وته‌وه له خۆراكى چه‌وور و قوورس ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین زۆر خێرا دابه‌زاندنى كێشى له‌ش زیانت لێ ده‌دات ، ڕه‌نگه له‌زۆر ڕووى ته‌ندروستییه‌وه زیانت پێ بگه‌یه‌نێت.
هه‌ربۆیه كایتى ڕۆژانه پێش چوونى بۆ وه‌رزش خواردنه‌وه‌یه‌كى سۆده‌ى ده‌خوارده‌وه ( خواردنه‌وه‌ى غازى بێت یان ئاوى سۆده ) چونكه كالۆرى به‌رز ده‌كاته‌وه و ووزه ده‌به‌خشێته له‌شى و ئه‌و وه‌رزشه‌ى كه ده‌یكه‌یت هه‌موو زیانه‌كانى ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ت پێ كه‌م ده‌كاته‌وه.
تا واى لێ هات كایتى له‌ته‌مه‌نى 35 ساڵیدا كێشى له‌شى گه‌یشته 57 كیلۆ گرام ، به‌مه‌ش گونجاوترین كێشى هه‌یه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه.