رۆژنامەیەكی ئەمریكی پلانی دابەش كردنی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و عەرەب بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
نیۆرك تایمزی ئەمریكی (NEW YORK TIMES) راپۆرتێكی بڵاو كردەوە لەژێرناونیشانی (چۆن دەبێت پێنج دەوڵەت ببێتە (14) دەوڵەت) كە لەراپۆرتەكەدا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و عەرەبی بەسەر چواردە دەوڵەت دابەش كردووە.
هەڵوەشاندنەوەی سوریا
وەك لە راپۆرتی نیورك تایمز دا هاتووە، سوریا دابەش دەبێت، بەسەر چوار دەوڵەت، دەوڵەتێك بەناوی (علویستان) دروست دەبێت، تایبەت دەبێت بە پێكهاتەی عەلەویەكانی سوریا، هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەم دەوڵەتە عەلەویە لە كەنارەكانی دەریای سپی ناوەڕاست دروست دەبێت، دەوڵەتی (درووزەكان) لەهەڵوەشاندنەوەی سوریا دروست دەبێت كە ھاوسنووری لوبنانن و ئیسرائل دەبێت، (دەوڵەتی كوردستان) لەكاتی هەڵوەشاندنەوەی سوریا دروست دەبێت و ھاوسنوورە لە لەگەل توركیا و كوردستانی عێراق ئەگەری یەكگرتنی ھەیە لە گەڵ ھەرێمی كوردستانەكەی عێراق، دەوڵەتی( سوونەستان) تایبەتە بە دانیشتوانە سوونەكەنی سوریا ھاوسنوری عێراق وشانشینی ئوردنە و ئەگەری یەكگرتنی ھەیە كەگەڵ ھەرێمە سووننەكانی عێراق .
هەڵوەشاندنەوەی عێراق
هەر لە راپۆرتەكەدا باسی دابەشكردنی عێراق دەكات هاوشێوەی سوریا وەك لەنەخشتەكەدا خراوەتەروو،”عێراق دابەشی سەر سێ دەوڵەت دەبێت لەوانەش سوونەستان وكوردستان و شیعەستان كە ھەریەكەیان ئەگەری یەكگرتنەوەی ھەیە لەگەل دەوڵەتەكانی كە لەسوریا دروست دەبن.
هەڵوەشاندنەوەی سعوودیە
لەراپۆرتەكەی نیورك تایمز دا هاتووە، سعوودیە بە ھۆی كێشە ناوخویی و مەزهەبیەكانیەوە، ئەگەری ئەوە ھەیە دابەشی پێنج دەوڵەت ببێت.
هەڵوەشاندنەوەی یەمەن
راپۆرتەكەی نیورك تایمز باس لە دابەشكردنی یەمەنیش دەكات ھاوشێوەی سەدەی بیستەم دەلێت ئەگەری ئەوەی ھەیە بگەرێتەوە بۆ فۆرمە كونە ئیدارییەكەی و دابەشی سەر دوو دەوڵەت ببێت،( یەمەنی باكوور و باشوور)”.
هەڵوەشاندنەوەی لیبیا
لەكۆتای رابۆرتەكەی دا نیوریك تایمز پێشبینی هەڵوەشاندنەوەی لیبیا دەكات، وەكو دابەشكاریی ئیدارییەكانی سەردەمی رۆمانیەكانی لێبێت و دابەشی سێ دەوڵەت ببێت كە نزیكایەتی نەژادی پیكەوەیان دەبەستێتەوە.
لەكۆتای راپۆرتەكەشدا نیورك تایمز دەلێت ئەم دابەشكاریانە ئەوەمان بە بیر دێنێتەوە كە سایكس پیكۆیەكی تر لە رێیە و سنوورەكانی زۆر فراوانترە لەوەی سەدەی ڕابردوو.