كهشناسی سهرجهم هاووڵاتییانى ههرێمى كوردستان ئاگادار دهكاتهوه.. بارانبارین دهست پێ دهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی 10 و دھۆك 11 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ھەندێك ناوچە بارانبارین دەست پێدەكات.