تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان

بەرپرسان لە حکومەتی ئەفغانستان و هاوپەیمانی نـاتـۆ ئەمڕۆ چوار شەممە گوتیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆکوژێك لە دەرەوەی بنکەی سەربازی باگرامی سەرەکی ئەمریکا لە ئەفغانستان خۆی تەقاندووتەوە و لەم بارەیەوە نێردەی پشتیوانی کە ناتۆ سەرۆکایەتی دەکات لە ئەفغانستان لە بەیانـنامەیەك دا گوتی هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها بنکەیەکی تەندروستی زیانێکی کەمی بەرکەوت و شایەنی باسە بنکەی باگرامی ئاسمانی گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە ئەفغانستان.

سەرچاوە : شەفەق نیوز
 
Back to top button