لەجیاتی قەرزی 40 ملیۆن دۆلارەكە دەست بەسەر كۆمپانیاكانی دادەگیرێت
حكومەتەتی هەرێمی كوردستان بریاری داوە قەرزەكانی لەسەرجەم كۆمپانیاكان وەربگرێتەوە، لەناویشیاندا كۆمپانیای نالیا و شاسوار عەبدولواحید”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە تەواوی كۆمپانیاكان دەبێت قەرزی حكومەت لەماوەی بۆ دیاری كراو بدەنەوە، ئەگەر لەماوەی دیاری كراو قەرزەكان نەدەنەوە، ئەوە دەست بەسەر مولكەكانیان دادەگیرێت و لەپێناوی قەرزەكەدا دەنرخێنرێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئاشكرای كردووە كە تەواوی كۆمپانیاكان ئەم بریارە دەیانگرێتەوە، بەبێ جیاوازی حزبی و كەسی لە داهاتوێكی نزیك جێبەجێ دەكرێت”.