تونێلەکانی عەمبارکردنی ڕۆکێتەکانی ئێران لە سوریا لە ڕێی وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاشکراکران

لە ڕاپۆرتێکی تۆڕی FOX NEWS ی ئەمریکی هاتووە وێنەی مانگە دەستکردەکانی ئاشکرایان کرد کە ئێران چەندین تۆنێلی دامەزراندووە لە سوریا بۆ عەمبارکردنی ڕۆکێت و چەکی جۆراوجۆر بە شێوەیەکی بەربڵاو و گوتی وێنە و زانیاریەکان لە سەرچاوەکانی دەزگا هەواڵگریە ڕۆژئاوایـیەکانی بەدەست گەیشتووە.

هەندێ لە وێنەکان و بەتایبەتی یەکەم وێنە لە 5 ئیکتۆبەری ڕابردوو لە ڕێی مانگی دەستکردی سەر بە کۆمپانیا Image Sat International گیراوە و لە وێنەکە دا ئۆپەراسیۆنی بونیاتنانی تونێل بە درێژی 122 مەتر و بە پانی 5 , 4 مەتر و قــوڵی 4 مەتر نیشان دەدرێت و دوای دوو هەفتە سەری تونێلەکە داپۆشرا بۆ شاردنەوەی دەروازەکەی.

سەرچاوە : العربیە نێت

 

Back to top button