وەزیری دەرەوەی توركیا : هەڕەشەی توند لە ئەمریكا دەكات

مەلود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی توند لە ئەمریكا دەكات بە نواندنی كاردانەوە، ئەگەر سزای ئابووری بەسەر توركیادا بسەپێنن.

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لیدوانیکدا بۆ رۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت ئەوا ڕەوشی هەردو بارەگا سەربازیەکەی لە(ئینجیرلیك و كورەجیك) لەبەرچاودەگرن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ داخستنی ئەو بارەگایانە.

چاوشئۆغلۆ ئاشكرايكرد ئەگەر ئەمریكا چەكیان پێ نەفرۆشێت بە تایبەت فڕۆكەی “ئێف 34” ئامادەن لە روسیا فڕۆكەی پێشكەوتوو بكڕن و شوێنەكەی ئەوی پێ پڕ بكەنەوە.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، دوێنێ هەردو لیژنەی پەیوەندیدار بە کرین و فرۆشتنی چەک لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد کە سزا بەسەر ئەنقەرەدا بسەپینێت لەبەرامبەر کڕینی سیستەمی ئێس- 400 ی ڕوسی کە ئەوەش مەترسی لەسەر پرۆگرامی فرۆکەی ئێف-35 ی ئەمریکی دروستدەکات.

 

Back to top button