ناكۆكیەكانی ناو یەكێتی بەرەو تەقینەوەیە
بەگوێرەی زانیاریەكان لە ئێستادا دۆخی یەكێتی كە بەرەو كۆنگرەی چوارەم هەنگاو دەنێت بەرەو تەقینەوەی ناكۆكیەكانی نێو باڵە جیاوازەكانە.
بەپێی بەیاننامە و نارەزایەتیەكانی بەرپرس و جێگری بەرسی مەڵبەندی یەكێتی لە ئاستی كۆنگرەدا ئەوە دەردەخەن كە ناكۆكیەكانی یەكێتی بەرەو تەقینەوە هەنگاو دەنێت”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەگەرمیان چەندین کادیری ڕێخستنی یەکێتی وازهێنانی خۆیان لەیەکێتی ڕاگەیاند، لە راگەیاندراوەكەیاندا، نارەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر بەرێوەچوونی پرۆسەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرە راگەیاندوو”.
هەروەها هێرش دەکەنە سەر پافل و لاهور بەوەی کەبەناوی مالی تالەبانی هەرچی ناعەدالەتی هەیە دەیکەن لەنێو یەکێتی هەروەها دەلێن ئەوەشی لەگەل ئەوان نەبێ هێرشی دەکەنە سەریان.
شایانی باسە ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر لە مەڵبەندی سێ یەكێتی لە شاری هەولێر شەر لەنێوان باڵی بنەمالەی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ دروست بوو”.