سیسی: پێویستە ڕوبەڕوی چەند وڵاتێك ببینەوە لهوانه توركیا چونكه پشتیوانی تیرۆر دهكات
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لە میانەی وتارێكیدا لە شاری ئەسوان ڕایگەیاند كە تیرۆر بە بێ پشتیان وڵاتان ناتوانێت بەردەوام بێت بۆیە پێویستە ڕوبەڕوی چەند وڵاتێك ببینەوە كە پشتیوانی تیرۆر دەكەن لە ناوچەكە
سەرۆكی میسر ئاماژە بەوە دەكات كە میسر باجی گەورەی داوە لە ئەنجامی ئاڵۆزیەكانی لیبیاو پێویستە هەرچی زوە كێشەی ئەو وڵاتە چارەسەر بكرێت
میسر لەگەڵ توركیا كێشەی گەورەی هەیە لەسەر دۆخی لیبیاو چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە ئەو قسانەی سیسی مەبەست لێی توركیا و قەتەرە