خۆپیشاندانەكانی ئێران ڕیفۆرمخوازان دابەش دەكات
خۆپیشاندانەكانی ئێران كاریگەری گەورەی لەسەر ڕەوشی سیاسی لەو وڵاتە هەیە و تەنانەت ڕەوتی ڕیفۆرمخوازانی ئەو وڵاتەی لەسەر پرسی هەڵبژاردن كردۆتە دوو بەش
بەشێك لە ڕیفۆرمخوازانی ئەو وڵاتە داوای بایكۆت كردنی هەڵبژاردن دەكەن و بەشێكی لەگەڵ هەڵبژاردنن
سەركردەی دیاری ڕیفۆرمخوازان ئەبو فەزڵ قەدیانی كە دژی سیاسەتی ئێستای ڕێبەری ئێرانە پێی وایە هەڵبژاردن بایكۆت بكرێت و خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوام بن دەستكەوتەكان باشتر بەدەست دێن و هەڵبژاردن بە بكوژی ناڕەزاییەكان ناودەبات
قەدیانی هەڵبژاردن بە شانۆگەری و گاڵتەجاڕی ناودەبات و پێی وایە بەشداری كردن لە هەڵبژاردن شەرعیەت دانەوەیە بەو سیاسیانەی ئێستای ئێران