لاڤرۆڤ: هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی دۆخی سوریا چاره‌سه‌ر ناكات بۆیه‌ پێویسته‌ كورد له‌گه‌ڵ سوریا ده‌ست به‌ گفتوگۆبكات

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێویسته‌ كورد و پێكهاته‌كانی تری سووریا وتوێژ له‌گه‌ل حكومه‌تی سووریا ده‌ست پێ بكه‌ن.

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له پرێس‌ كۆنفرانسێك دا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سووریا رایگه‌یاند، پێویسته كورد و پێكهاته‌كانی تری سووریا‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، له‌گه‌ل حومه‌تی ئه‌م ولاته‌ ده‌ست به‌ دیالۆگ بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی: هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی ره‌وشی سووریا چاره‌سه‌ر ناكه‌ و بۆ رووسیا ده‌ست پێ كردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ سووریا و كۆتایی هێنانی كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستۆری سووریا گرنگه‌

Back to top button