نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له باره‌ی دۆخی عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كان و میلشیاكان تۆمه‌تبار ده‌كات به كوشتنی چاڵاكوانان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/20191211_175546.jpg)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه تا ئێستا به‌رده‌وامه تا ئێستا نزیك به 500 كه‌س كوژراوه‌و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س بریندار بووه، نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکان بەدەستگیرکردنی هەڕەمەکی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مەدەنی تۆمەتبار دەکات.
به پێی راگه‌یێندراوێكی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق كه پشتیان به زانیاری ورد به‌ستووه چالاكوانان و خۆپیشانده‌رانی عێراق له لایه‌ن میلیشاكان و هێزه ئه‌مینه‌كان ده‌ست گیرده‌كرێن و ده‌كوژرێن.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه هێزە ئەمنییەکان هەندێك کەسیان لەناو ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان بەتۆمەتی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردووە و رەوانەی زیندانی تاکەکەسیان کردوون. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن میلیشاكانه‌وه ده‌ستگیركراون تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه له ماوه‌ی رابردوو میلیشاكانی عێراق 5 چالاكوانی مه‌ده‌نی عێراقیان له زیندانی تاكه‌كه‌سی ده‌ست به‌سه‌ر كردووه.