بەرپرسێکی باڵای ئاژانسی پاراستنی رووسیا سەردانی تارانی کردووە

سێرگەی یۆکنۆ ڤیچ یاریشکین ، بە پرسی دەزگای پاراستنی دەرەوەی رووسیا لە سەردانێکدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران لە گەڵ بەرپرسانی ئییلاعاتی ئێران کۆبوونەوەی کردووە .

 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم دەنووسێت سێرگەی ئیڤانۆڤ ، وتەبێژی دەزگای پاراستنی دەرەوەی رووسیا وێرای ئەوەی کۆتایی سەردانەکەی سێرگەی یۆکنۆ ڤیچ یاریشکین ی بۆ تاران ڕاگەیاندووە گوتوویەتی : بەرپرسی ئاژانسی پاراستنی رووسیا لەو سەردانەیدا بۆ ئێران لە گەڵ بەرپرسانی بالای ئیتڵاعاتی ئێران و بەشی دەرەوەیی ئەو ئاژانسەدا کۆبوونەوەی کردووە  وهاوکات هەردووک لایەن باسیان لە پەرەپێدانی ئاڵ و گۆڕی زانیاریەکان کردووە بۆ چۆنیەتی بەربەرەکانی لە گەڵ تیرۆریزم .

وەک ئیجانۆڤ باسی کردووە یاریشکین لە گەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش کۆبوونەوەی بووە

Back to top button