کۆنگرێسی ئەمریکا :هەرێمی کوردستان نموونەی دیموکراسی و پێکەوە ژیانە

 

کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەسەر تاوتوێی سیاسەتی ئەمریکا لە عێراقدا هەرێمی کوردستانی وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لە دیموکراسیەت و پێکەوە ژیان ناوزەد کرد ، لەمبارەوە راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست گووتی هەرێم مۆدێلێکی سەرکەوتووی ناوعێراق و ناوچەیە .

 

جۆو هوود رواێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک شایەتحاڵ لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوو

 

لەم کۆبوونەوەدا زۆربەی ئەندامانی کۆنگرێس بە کۆماری و دیموکراتەوە لە سەر ئەوە کۆک بوون کە هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی نوێی دیموکراسی و پێکەوە ژیان دەکرێت ناو ببرێت .

 

جۆو هوود لە کۆنگرێس دووپاتی دەکاتەوە پێویستە بە بەردەوامی پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکرێت  و پشتیوانیش لە داوای ڕەوای خۆپیشاندەرانی عێراقی بکرێت و بە ئێرانیش بگوترێت ئیتر بەسە

 

Back to top button