بۆ جارێکیتریش سیدەکان کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا

 

ئێوارەی چووارشەممە کاتژمێر ٤:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری سیدەکانیان بۆردوومان کرد .

 

بۆردوومانەکە ناوچەکانی سەرشیو و گەروا سنگایی لە سیدەکان کردە ئامانج بە بیانووی ئەوەی بارەگاکانی پەکەکەی تێدا دامەزراوە .

 

ئەو بۆردومانە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردووش فرۆکەکانی تورکیا گردی گۆڕەسێو لە سنوورەکانی خواکوڕک و کوێستانی سنینیان بۆردوومان کرد ، بەڵام تا ئیستا خەساری گیانی و ماڵی ئەم بۆردوومانانە ڕوون نەبۆتەوە ‘

 

Back to top button