مەزلووم کۆبانی داوا لە ئەمریکا و ڕووسیا دەکات ڕێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە بکەن

 

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) لە تویتێکدا وەک کاردانەوە بۆ قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە گوتوویەتی هەزاران کەس لە ناوچەکانی باکووری سووریا نیشتە جێ دەکەیین داوایەک ئاراستەی ئەمریکا و رووسیا دەکات .

 

مەزڵووم کۆبانی لەو تویتەدا دەنووسێت ئەو قسانەی ئەردۆگان بۆ نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس لە گرێ سپی و سەرێ کانی مەترسی گۆڕینی دیۆگرافیای پێوەیە .

 

هاوکات داوا لە ئەمریکا و ڕووسیا دەکات ڕێگری لەم پلانەی ئەردۆگان بکەن چوونکە ئەوانەی مافی نیشتەجێبوونیان هەیە تەنیا خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن .

 

Back to top button