کۆنسول و دیپلۆماتکارانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، ئەمڕۆ چووارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ کۆنسول و نوێنەرو دیپلۆماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێی رووداوەکانی ناوچە وکوردستانیان کرد  .

 

لەم کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەیی ، عێراق و هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە تیشکی خرایە سەر بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەگەرەکان بە پێی دۆخی شڵەژاوی ئێستا .

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوە دا شیکاریەکی گرینگی لە سەر بەرنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم ئاراستەی ئامادە بووان کرد و گووتی ئەولەویەتی کارەەکانمان لە سەر ڕەوتی چاکسازی دەبێت .

 

سەبارەت بە بەردەوامی پێوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا مەسرور بارزانی گووتی ئامانجی ئێمە لەوبەردەوامی پێوەندییەکان بۆ ئەوەیە هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەی سوود مەند بن .

 

ئامادەبووان ویڕای سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەنا دانی ئاوارەکان ، پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە کە رۆڵێکی سەرەکیان بووە لە تێکشاندنی هێزەکانی داعشدا

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی وڵامی پرسیاری ئامادە بووان درایەوە

Back to top button