سوودەکانی خواردنی خورما لە بەیانیاندا
خورما یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی گرنگ و بەسوود و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات.
خواردنی خورما لە بەیانیاندا سوودی زۆرە بەتایبەت پسپۆڕان رێنمایمان دەکەن بەخواردنی 7 دەنک خورما لە بەیانیاندا، چونکە بۆ تەندروستی گرنگە، سوودەکانی بریتیە لە.
خواردنی خورما لە بەیانیاندا هاوسەنگی کێشی لەش رادەگرێت رێگری دەکات لە زیادبوونی کێشی لەش، هەروەها بۆ تەندروستی دڵ باشە و ئارامی دەبەخشێت بە مێشک و چالاکی دەکات.
بە خواردنی خورما لە بەیانیاندا کرداری هەرسکردنمان رێک دەخات و بۆ تەندروستی گەدە باشە، هەروەها وزە دەبەخشێت بە لەش و بەگشتی بۆ تەندروستی لەش باشە.