خواردنی شه‌كر مه‌ترسیداره‌.. دوای خواردنی چی بكرێت؟

كۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌ڵمانی ده‌ریده‌خات كه‌ خواردنی شه‌كری سپی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ژه‌هری سپی ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێكهاته‌ی شه‌كری تێدایه‌ نابێت بخۆرێت.

كۆلێژی پزیشكی شاریت له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیارییه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ خواردنی شه‌كر نابێت له‌ رێژه‌یه‌ك زیاتر بخورێت و وایداناوه‌ له‌ رۆژیكدا ته‌نها 5 كه‌وچكی چا یان كه‌متر بخورێت، به‌وپێیه‌ی له‌وه‌ زیاتر مه‌ترسی توشبوونی تێكچوونی خانه‌كانی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی زۆر خواردنی شه‌كر هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌و په‌ستانی خوێن.

هه‌روه‌ها تویژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیش سه‌باره‌ت به‌ خواردنی شه‌كر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوای خواردنی هه‌ر شیرینییه‌ك، راسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك جوڵه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت، ئه‌ویش به‌ڕۆشتن به‌پێ، هه‌روه‌ها واباشتریشه‌ كه‌ ئه‌وجۆره‌ شه‌كرانه‌ بخورێت كه‌ پێكهاته‌ی شه‌كریان كه‌مه‌.

Back to top button