كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌رى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بارانبارین هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.

Back to top button